تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندی بازرگانی هەرێم سەردانی ویلایەتی باکووری داكوتا لە ئەمەریكا دەکات

شاندی بازرگانی هەرێم سەردانی ویلایەتی باکووری داكوتا لە ئەمەریكا دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 30 حوزەیران 2016 09:16
لە درێژەی ئەو پڕۆگرامەی کە شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دایڕشتووە، رێكەوتی 26/6/2016 گەیشتنە ویلایەتی باکووری داكوتا و لەلایەن بەرپرسی پەیوەندیەكانی شاری ماینوت لە فرۆكەخانە پێشوازیان لێکرا.
 رۆژی  27/6/2016شاندی بازرگانی هەرێم سەردانی پارێزگاری شاری ماینوتیان كرد و لەگەڵ پارێزگاری ئەو شارە كۆبوونەوە، لە دیدارێکدا باس لە رەوشی ئابووری و بازرگانی شارەكە كرا، پارێزگاری شاری ماینوت وتی: شارەکەیان ماوەی شەش ساڵە لە كەرتی نەوت سوود مەند بووە، وتیشی: سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکن بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا تەنیا پشت بە سێکتەری نەوت نەبەستن پەرە بە سێکتەرەکانی وەکو كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی خۆراک بدەن.
دواتر د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ئەم شاندە و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر باسی لە رەوشی ئابووری و بازرگانی هەرێمی كوردستان كرد داوای لە كۆمپانیاكانی ئەو شارە كرد بێنە كوردستان و بەشداری لە کەرتی وەبەرهێنان و بازرگانی هەرێم بكەن، لە بەرامبەردا ئەوان ئامادەیی خۆیان دەبڕی كە بتوانن یارمەتی هەرێمی كوردستان بدەن بۆ هەمەجۆركردنی ئابووریەكەی و نابێت هەرێم تەنها پشت بە نەوت ببەستێت، بەڵكو دەبێت پەرە بە سێكتەرەكانی دیكە وەكو كشتوكاڵ و گەشتیار و پیشەسازیش بدات.
هەر لە هەمان رۆژ دا شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆكی یانەی بازرگانی ئەو شارەیان كرد و لەلایەن ڤالورین ئارونس سەرۆكی یانەكە و خاتوو جینی جاسكجولین سەرۆكی شارەوانی دینیس لیندهال پێشوازیكران.
لە كۆبوونەوەیەكدا باس لە پتەوكردن و هاوكاری و هەماهەنگی نێوانیان كرا لە پەرەپێدانی بازرگانی و گۆڕینەوەی زانیاریەکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یانەی بازرگانی ئەم شارە.
شایانی باسە شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری  بازرگانی هەولێر، سیروان محمد سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی، ئەیاد حەسەن سەرۆكی ژووری بازرگانی دهۆك و سەباح سالحی سەرۆكی ژووری بازرگانی كەركوك. هەروەها سەدرەدین كەمال و عبدالكریم مستەفا ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و خەلیل نەزیز ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆك و ئازاد ئەحمەد بەرێوەبەری پەیوەندیەكانی ژووری هەولێر یاوەری ئەم شاندەن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1483 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 30 حوزەیران 2016 09:26

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑