تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵنوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەردانی ژوور دەكات

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 11 تەمموز 2016 10:45
رۆژی 11/7/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كرد.
لە دیدارێكدا كە باقی محەممەد هادی و سەدرەددین كەمال ئەندامانی ئەنجوومەنی كاگێری ئامادەی بوون باس لە دۆخی ئابووری ئێستای هەرێمی كوردستان و رەوشی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابووریەكانی نێوان هەرێم و ئەمریكا كرا.
د. دارا جەلیل خەیات ئاماژەی بە دوایین سەردانی شاندی بازرگانی هەرێمی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای كرد و بە سەردانێكی گرنگ و پڕ بایەخی وەسف كرد.
رایگەیاند: سوود وەرگرتن لە ئەزموون و پسپۆڕی ئەمریكا لە گشت بوارەكان زۆر گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی ژوور وتی: ئێمە دەمانەوێت پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكانمان بدەین لەگەڵ ئەمریكا، تاكو ئێستا جگە لە كردنەوەی ژمارەیەكی زۆر كەم لە لقی چەند چێشتخانە و هۆتێلی براندی ئەمریكی لە هەرێمی كوردستان و هاوردەكردنی چەند جۆرە ئۆتۆمبێل و خواردەمەنیەك پەرە بە بوارەكانی تر نەدراوە.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە قەیرانی دارایی كاریگەری تەواوی هەبووە لەسەر پێشكەوتنی بازرگانی لەگەڵ گشت وڵاتان، بازرگانان و خاوەن كارانی كوردستان پرۆژە و بەرنامەی گرنگیان هەبووە بەڵام ئەم قەیرانە رێگر بووە.
لە لایەن خۆیەوە خاتوو بەیان هەوڵ و كۆششەكانی ژووری بەرز نرخاند رایگەیاند: كە ئەوان وەكو نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا بەدواداچوون دەكەن و هەوڵ دەدەن كە چێشتخانە و هۆتێلە براندەكانی ئەمریكا لقی خۆیان لە هەرێم بكەنەوە.
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا ئەوەشی خستە روو كە ئێستا حكومەتی ئەمریكا تیشكی خستۆتە سەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش بەڵام لە هەمان كات دا ئێمە هەوڵ دەدەین بوارەكانی ئابووری و كلتووری و خوێندنیش پشتگوێ نەخرێت بۆ ئەوەی بتوانین وەكو هەرێمی كوردستان سوود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرین.
لە هەمان كات دا خاتوو بەیان ستایشی ئەنجومەنی كاری ئەمریكی – كوردستانی USKBC كە كاتی خۆی بە هاوكاری قوباد تاڵەبانی بۆ پێشخستنی ئابووری و بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان ئەمریكا رۆڵی خۆی هەبووە.
ئەوەشی راگەیاند كە ئەوان وەكو نوێنەرایەتی حكومەت لە ئەمریكا لە رابردوو كۆنفڕانسێكیان بە هاوكاری چەند دەزگایەكی ئەمریكی لەسەر رەوشی ئابووری عێراق بەگشتی پێشكەش كرد وە بە نیازن لە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بە نیازی كۆنفڕانسێكی هاوشێوەن بەڵام لەسەر ئابووری هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەرتەكانی كارەبا و كشتوكاڵ، بۆیە ئارەزوو دەكەین شاندێكی بازرگانی هەرێمی كوردستانیش بەشدار بێت لەم كۆنفڕانسە.
وتیشی بەهۆی ئەوەی كوردێكی زۆر لە شاری ناشفێڵد دەژیت بە نیازین لەگەڵ شاری هەولێر بیكەین بە دەستە خوشك بۆ ئەم مەبەستە پرۆژەیەكمان پێشكەش بە لێپرسراوانی ئەم شارە كردووە، كە گرنگی خۆی دەبێت لە پێشكەوتنی رەوشی بازرگانی لە نێوان هەردوولا.
لە كۆتایشدا سەرۆكی ژوور سوپاسی هەوڵ و كۆششەكانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد لە ئەمریكا، لە هەمان كات دا ئامادەیی ژووری نیشاندا بۆ هەممو هاوكارییەك و پاڵپشتیەك بۆ پێشكەوتنی رەوشی بازرگانی هەرێمی كوردستان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1584 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑