ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان ماڵئاوایی كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 13 تەمموز 2016 10:02
رۆژی سێ شەممە 12/7/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان لە ئەنگۆس ماكی كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارێكدا كونسوڵی بەریتانیا ستایشی پێشكەوتنی كەرتی بازرگانی كرد لە هەرێمی كوردستان و هەروەها ئاماژەی بە پێشكەوتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیای كرد.
كونسوڵی بەریتانیا وتیشی: ئێستا من وەك كونسوڵی گشتی ماڵئاوایی لە كوردستان دەكەم و هاتووم سوپاسی جەنابت و ئەندامان و ژووری بازرگانی هەولێر بكەم كە هەردەم دەرگاتان بۆ ئێمە و بازرگانانی بەریتانیا واڵا كردووە.
وتیشی پەیوەندی بازرگانیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و هەموو كاتێك هەوڵی پتەوكردنی دەدەین.
لە كۆتاییدا سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی رۆڵی بەریتانیای لە چوارچێوەی هاوكاری پەیوەندییە بازرگانیەكان و چەندین سێكتەری دیكەی دەربڕی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكانی داهاتووی دا.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1455 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 17 تەمموز 2016 10:37