ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف سەردانی ژوور دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 20 تەمموز 2016 10:45
شاندێكی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف رۆژی 18/7/2016 سەردانی ژووریان كردو لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
ئامانجی سەردانی شاندی میوان گفتوگۆكردن بوو لەسەر هەماهەنگی كارە بازرگانیەكان و كردنەوەی بازاڕێكی هاوبەش لە هەردوو شاری نەجەف و هەولێر بۆ نمایشكردن و فرۆشتنی بەرهەمە خۆماڵی یەكان لەم بازاڕانە.
سەرۆكی ژووریش ئەم پێشنیارەی بە گرنگ وەسف كرد، رایگەیاند كە ئەوان لای خۆیانەوە خوێندنەوەی بۆ دەكەن، وە جەختیشی لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی بازرگانی نێوان شارەكانی عێراق كردەوە وە لەهەمان كات دا گرنگترین ئەو كێشەو ئاستەنگیانەی كە رووبەرووی بازرگانانی ناوخۆ دەبێتەوە لە كاتی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكان لە نێوان شارەكانی عێراق گفتوگۆی لەسەر كرا بە مەبەستی چارەسەركردنی.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1436 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌