ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

پارێزگاری نەجەف سەرداانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 03 ئاب 2016 08:26
رۆژی 1/8/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە لوئەی ئەلیاسری پارێزگاری نەجەف كرد.
لە دیدارێكدا كە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە پتەوكردن و كاراكردنی زیاتری پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەكانی نێوان هەردوو شاری هەولێر و نەجەف كرا.
پارێزگاری نەجەف ئاماژەی بە كار و پرۆژەكانی شاری نەجەف كرد و هەروەها باسی لە كەرتی گەشتیاری شاری نەجەف كرد كە پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
لە هەمان كات دا جەختی لەسەر پەیوەندی مێژوویی و لە مێژینەی نێوان هەردوولا كردەوە لە گشت بوارەكان.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە دەربڕی و پوختەیەك لە كارو چالاكیەكانی ژووری بازرگانی هەولێری بۆ جەنابیان باس كرد و ئامادەیی خۆیی و ژووری نیشاندا بۆ هەموو پاڵپشتیەك وهەماهەنگیەك كە لە بەرژەوەندی هەردوولا بێت.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1709 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 03 ئاب 2016 08:59