ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

باڵیۆزی پۆڵەندا سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ هەینی, 07 تشرینی یەکەم 2016 09:27
رۆژی 6/10/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی پۆڵەندی كرد كە پێكهاتبوون لە باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق و كونسوڵی پۆڵەندا لەهەولێر.
لە دیدارێكدا كە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون باڵیۆزی پۆڵەندا رایگەیاند: كە ئەوان وەكو حكومەتی پۆڵەندا بەشدار دەبن لە ئاوەدانكردنەوەی ئەو شوێنانەی كە دوای شەڕ زیانیان بەركەوتووە لە عێراق.
وتیشی: لە شارۆچكەی شەرگات كۆمپانیای پۆڵەندی كار لە كەرتی فۆسفات دەكات.
ئەوەشی خستە روو كە ئەوان هەمیشە هەوڵی پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكایان دەدەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و بەشدار دەبن لە بازاڕەكانی هەرێم، ئامادەی باڵیۆزخانەی نیشاندا لە دابین كردنی ڤیزا بۆ بازرگانانی كوردستان.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور دەست خۆشی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن وە ئامادەیی خۆیی و ژووری نیشاندا بۆ هەموو ئاسانكاری و پاڵپشتیەك بۆیان.
 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 1442 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 16 تشرینی یەکەم 2016 10:41