ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

دارا جەلیل خەیات بۆ ئاژانسی "فرانس پرێس": بارودۆخی ئابووری كوردستان بەرەو باشتر دەچێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 21 شوبات 2017 09:40
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرلە دیدار‌كی ئاژانسی فرانس پرێسدا رایگەیاند، هەموو ئاماژەكان نیشان دەدەن كە ئەمساڵ بارودۆخی ئابووری كوردستان بەرەو باشتر هەنگاو دەنێت، بەتایبەتی كە كێرڤی نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەڵدەكشێت.
دارا جەلیل خەیات ئاماژەی بە رەوشی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان كردو، وتی: ڕاستە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی شەڕیی داعش و دابەزینی نرخی نەوت و نەناردنی بودجە لەلایەن حكومەتی بەغداوە كێشە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دروست بوو، بەڵام هاوڵاتیان خۆیان گونجاندووە لەگەڵ ئەو بارودۆخه و پشت بەخۆبەستنی حكومەتی كوردستان رۆژبەڕۆژ زیاتر دەبێت.
هەروەها وتی: بە ئازادكردن و بوونیاتنانەوەی موسڵ بێگومان ئاڵوگۆری بازرگانی زیاد دەبێت و هەلی كاری نوێ بۆ هاوڵاتیان دەرەخسێنرێت‌، بازرگانانی كوردستان ئامادەن بەشداری لە رەوشی ئاوەدانی و بازرگانی ئەو شارەدا بكەین .
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1446 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌