تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەرۆکی ژوور لە كۆنگرەی نێودەوڵەتیی كوێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق بەشداری دەکات

سەرۆکی ژوور لە كۆنگرەی نێودەوڵەتیی كوێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق بەشداری دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 15 شوبات 2018 08:33
 
رۆژانی 12-14/2/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە یاوەری شاندێكی ژوور كە پێكهاتبوون لە سۆران ئەبوبەكر و مەجید سەدیق سێودی جێگرانی سەرۆكی ژوور و باقی محەممەد هادی و سالار جەلال فاتەكە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور بەشداربوون لە كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە وڵاتی كوێت.
لەم كۆنگرەیە نوێنەری زیاتر لە 70 وڵات و 850 كۆمپانیا بەشدارییان تێدا كرد، لەسەر ئاستی عێراقیش 143 بەرپرسی باڵای حكومەت و پەرلەمانتار ولە هەرێمی كوردستانیش دوو وەزیر و سێ پارێزگار و سەرۆكی ژوورە بازرگانیەكان و چەندین وەبەرهێنەر ئامادەی ئەم كۆنگرەیە بوون.
لەم كۆنگرەیە چەندین پرۆژە بۆ وڵاتی عێراق خرانە روو جگە لە پێدانی چەندین بڕە پارە وەكو یارمەتی و وەكو قەرز بۆ وڵاتی عێراق دابین كرا.
جگە لە كۆنگرە بە جیا چەندین دانیشتن لە نێوان بەرپرسانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتان لە لایەك و كۆبوونەوەی رێكخراوە ناحكومی و هاوكارییە مرۆییەكان كە لە عێراق و هەرێمی كوردستان كاردەكەن لە لایەكی ترەوە  ئەنجامدرا.
 سەرۆكی ژووریش جگە لە بەشداربوون لەم كۆنگرەیە بە جیا لەگەڵ بازرگانان و خاوەنكاران و سەرۆكی ژوورە بەشداربووەكانی كۆنگرە كۆبوویەوە، باسی لە رەوشی بازرگانی هەرێم و گونجاوی دۆخی هەرێم كرد بۆ وەبەرهێنان لە گشت سێكتەرەكان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1328 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 18 شوبات 2018 10:46

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑