تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێكی حكومی و بازرگانی شاری هەولێر سەردانی شاری ورمێ ی كرد

شاندێكی حكومی و بازرگانی شاری هەولێر سەردانی شاری ورمێ ی كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 13 ئازار 2018 07:35
بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران رۆژی 6/3/2018 شاندێكی پارێزگای هەولێر كە پێكهاتبوون لە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، تاهیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگاری هەولێر، سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر، بەرپرسی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم و ئێران، قائیمقامی قەزای چۆمان و بەرپرسانی گومرگی حاجی ئۆمەران – تەمەرچین سەردانی پارێزگای ورمێ یان كرد و لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسان و سەرۆكی ژووری بازرگانی ئەو شارە كۆبوونەوە.
 
 
 
لە دیدارێكدا مورتەزا عەبادی كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر ئامادەی بوو باس لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران بەگشتی ئەو پارێزگایە بە تایبەت كرا.
هەر لەم كۆبوونەوەیە بڕیاردرا پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكان بدرێت و هەوڵ بدرێت گشت ئەو كێشانە چارەسەر بكرێت كە بوونەتە رێگر لە بەردەم هاتوچۆی هاوڵاتیان و ئیش و كاری بازرگانی.
 
 
 
لە درێژەی سەردانی شاندی پارێزگای هەولێر، نوێنەرانی ژووری بازرگانی هەولێر لەگەڵ سەرۆكی ژووری بازرگانی ئەو پارێزگایە كۆبوونەوە باس لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو ژوور كرا لە هەمان كات باس لە ئاڵوگۆڕكردنی شاندی بازرگانی لە نێوان هەردوولا كرا.
شایانی باسە یاریدەدەری پارێزگای ورمێ، بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووری پارێزگای ورمێ و بەرپرسانی گومرگی كۆمەڵگای تەمەرچین بەشداربوون لە دیدارەكە.
 
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1532 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑