تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە لەندەن ئامادەبوو

شاندی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە لەندەن ئامادەبوو

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 20 ئایار 2018 08:03

رۆژی 23/4/2018 لە شاری لەندەن، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەریتانیاو بەشداری شاندی کوردستان کۆنفرانسێک لەبارەی ئاوەدانکردنەوە عێراق بەڕێوەچوو، بەمەبەستی گەڵاڵەکردنی بۆچوونێکی پوخت و رۆشن، کە ببێتە بنەمای کارکردنی هاوبەشی بەریتانیاو عێراقییەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی شەڕ.
بارۆنێس نیكلسن، نوێنەری سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا بۆ پرسی بازرگانی و ئاوەدانكرنەوەی عێراق وتی "ئامانجمان بازرگانی زیاترو پەیوەندی بازرگانی تۆكمەترە، وەک زیاتركرنی هاوردەو هەناردەكردن بۆ هەردوولا، ئەم ئەنجوومەنە بۆ بونیاتنانەوەی عێراقە بە هەموو ناوچەكان و بە هەرێمی كوردستانیشەوە".
محەمەد شەیاع سودانی، وەزیری پیشەسازی عێراق رایگەیاند، لە لەندەن لێكگەیشتن و لێكنزیكبوونەوەی زیاتر هەیە، لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا گەیشتینە ئەوەی دەرفەت و ئاسانكاری بكەین بۆ كۆمپانیا بەریتانییەكان کە هەندێكیان لەناو عێراق كار دەكەن و، ئەوانی دیکە هان بدەین وەبەرهێنان بكەن لە بازاڕەكانی عێراقدا.
لە کۆنفرانسەکەدا شاندێکی حکومەتی کوردستان بەشدارن، لە بەغداش 130 نوێنەرو وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پرسی بازرگانی بەشدار بوون. شاندی حکومەتی کوردستان لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە مێزگردێکیان دەبێت لەگەڵ گەورە بازرگانە بەریتانی و عێراقییەکان کە دەیانەوێ رۆڵی خۆیان ببین لە کوردستان. نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: دەمانەوێ کۆمپانیا بەشداربووەکانی بەریتانیا بێنینە هەرێمی کوردستان.

عوسمان شوانی، سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئابووری كوردستان دەڵێت: ئەوەی روونكراوەتەوە لەلایەن شاندی هەرێمی کوردستان ئەوە بوو، كە چۆن هەرێمی كوردستان پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا باشتر كردووە كە دەبێتە رەوینەوەی ئەو نیگەرانییانەی پێشتر كۆمپانیاكان هەیانبووە.

لە پانڵێکدا باس لە رۆڵی وەبەرهێنان و چۆنێتی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان لەو ساڵانەی رابردوودا کرا، لەگەڵ ئەو دەرفەتانەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەن لە بوارەکانی وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و پیشەسازی، چۆنێتی پێشخستنیان و سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لە ئاوەدانکردنەوەی شارەکانی دیکەی عێراق وەکو موسڵ، بۆئەوەی بە بەرژەوەندی و رۆڵی خەڵکی کوردستانیش تەواو ببێت.

بەپێی ئەو گفتوگۆیانەی لە دوو رۆژی کۆنفرانسەکەدا بەڕێوەچوون، بەریتانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ وەرگرتنی رۆڵێکی گەورە لە عێراقی دوای داعشدا؛ بۆئەوەی کۆمپانیاکانی جێدەستیان دیار بێت لە نۆژەنکردنەوەی شارە وێرانبووەکانی شەڕ.

ئه‌م بابه‌ته‌ 957 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« August 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑