تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكۆمپانیا هیندییەكان روو لە كوردستان دەكەن

كۆمپانیا هیندییەكان روو لە كوردستان دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 20 ئایار 2018 08:41
رۆژی 15/5/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی كرد لە چارامۆلی كێرن كونسوڵی گشتی وڵاتی هیندستان لە هەولێر و چاندەر پاركاش كونسوڵی بازرگانی و كەلتووری لە كونسوڵخانەی ناوبراو.
لە دیدارێكدا كە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەبوون تیشك خرایە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكان و دروست كردنی پەیوەندی لە نێوان ژوورەكانی وڵاتی هیندستان و هەرێمی كوردستان، هەروەها پرسی بەشداری كردنی كۆمپانیا هیندییەكان لە پێشانگاو خستنە رووی بەرهەمەكانیان بەشێكی تری ئەم دیدارە بوو.
كونسوڵی هیند وتی: بەهۆی ئەوەی لە ماوەی 10 ساڵی كۆتایی وڵاتی هیندستان گەشەسەندنێكی ئابووری باشی بینیوە بە رێژەی %5.7 ئەمەش وای كردووە كە زیاتر هانمان بدات بۆ پێشخستن  و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری بازرگانیەكانمان لەگەڵ وڵاتان، هەرێمی كوردستانیش بەهۆی ئارامی و گونجاوی كەشی كار وای لێكردووین كە هانی كۆمپانیاكانمان بدەین روو لە هەرێمی كوردستان بكەن بە تایبەت لە كەرتی تەندروستی و دەرمان.
وتیشی لە ئێستادا ئاسانكاری زۆرمان كردووە بۆ پێدانی ڤیزا، هەروەها ئاگادارین كە خەڵكێكی زۆری هەرێم سەردانی وڵاتی هیندستان دەكەن بۆ چارەسەری ئێمە وەكو ستافی كونسوڵخانە ئاسانكاری تەواومان كردووە بۆیان و لیستی نەخۆشخانەكانیشمان لە وێب سایتی كونسوڵخانە بڵاوكردۆتەوە كە جێگای باوەڕن و ئێمە پشتگیرییان دەكەین.
كێرن وتیشی: لە ئێستادا بە هاوكاری حكومەتی وڵاتی هیندستان ئامادەكاری دەكەین بۆ كردنەوەی خولی راهێنان بۆ فەرمانبەرانی چەند سێكتەرێك و فۆڕمەكان بڵاوكردۆتەوە، هەروەها هەوڵدەدەین كۆمپانیاكانمان بەشداربن لە پێشانگا نێودەوڵەتییەكانی هەولێر.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی بۆ هەوڵەكان دەربڕی، وتی ئێمە وەكو ژووری بازرگانی هەولێر پاڵپشت و هاوكاری هەر كۆمپانیایەك و خاوەن كارێكی هیندی دەكەین كە بیەوێت پەرە بە كارە بازرگانیەكانی بدات لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
وتیشی: ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتی هیندستان مێژوویەكی كۆنی هەیە بەڵام ئێمەش خوازیارین پەرە بە پەیوەندییەكان بدەین و لە رێگای ئێوەوە بتوانین لەگەڵ ژوورەكانی وڵاتی هیندستان پەیوەندی دروست بكەین.
ئامادەبووان ئەوەشیان خستە روو كە هەوڵبدەن وەبەرهێنەرانی وڵاتی هیندستان لە هەرێمی كوردستان بە هاوبەش بتوانن كارگەی دەرمانخانە دابمەزرێنن و لە هەمان كاتدا بتوانن لە هەردوو كەرتی تەندروستی و خوێندن هاوكار و پاڵپشتی هەرێمی كوردستان بكەن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1028 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑