ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور و رێكخراوی بەهاناوەچوونی ئیسلامی نێودەوڵەتی پرۆژەی هاوبەش ئەنجام دەدەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 05 حوزەیران 2018 10:14
رۆژی 29/5/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی كرد لە سەرۆكی رێكخراوی بەهاناوەچوونی ئیسلامی نێودەوڵەتی لە عێراق، ئوردن و لوبنان و شاندی یاوەری.
ئامانجی سەردانی شاندی میوان بۆ ژوور دەست بەكاربوونی رێكخراوی ناوبراوە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی راهێنانی پیشەیی لەسەر پێداویستی كاری بازاڕی خۆماڵی بۆ 1700 كەس لە شاری هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەك لە ئاوارەی ناوخۆ.
هەروەها بە هاوكاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر راهێنان بۆ 300 گەنج دەكەن كە تەمەنیان لە نێوان 18-25 ساڵ بێت لە كەرتی تایبەت.
ئەوەشیان خستە روو لە ماوەی 2 ساڵ هەوڵ دەدەن نزیكەی 1000 هەلی راهێنان پێشكەش بكەن و دوای دیراسەكردنی رێكخراوی ناوبراو و ژووری بازرگانی هەولێر یادداشتنامەیەكی لێكگەیشتن واژوو ئەكەن.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور ئامادەیی خۆیی و ژووری نیشاندا بۆ هەموو هاوكاری پاڵپشتیەك، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1019 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 05 حوزەیران 2018 10:27