تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵباڵیۆزی لوبنان لە عێراق سەردانی ژوور دەكات

باڵیۆزی لوبنان لە عێراق سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 09 تەمموز 2018 10:16

باڵیۆزی لوبنان لە عێراق رۆژی 6/6/2018 سەردانی ژووری کردو لەلایەن سەرۆك و جێگران و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوورەوە پێشوازی لی کرد.

لە دیداریکدا عەلی ئەدیب باڵیۆزی لوبنان دووپاتی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كوردستان لە هەموو روویەك بەتایبەت لە سێكتەری بازرگانی كردەوەو، پشتیوانی خۆی دووپاتكردەوە بۆ هێنانی شاندی بازرگانی و كۆمپانیاكانی ولاتەکەی بۆ كوردستان.
لەبەرامبەردا دکتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور رایگەیاند: لوبنان رۆڵی كاریگەری هەبووە لە پێشخستنی كەرتەكان لە کوردستاندا، وەک دەستكردن بە وەبەرهێنان و هێنانی كۆمپانیاو شاندی بازرگانی و كردنەوەی لقی بانك و كۆمپانیاكان لە كوردستان. ئاماژەی بە پەیوەندی باشی ژوور لەگەڵ ژوورە گرنگەكانی لوبنان کردو هیوای خواست پەیوەندییەكان پێشكەوتنی زیاتر بەخۆوە ببینن.

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 930 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 14 ئاب 2018 08:19

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑