ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

باڵیۆزی لوبنان لە عێراق سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 09 تەمموز 2018 10:16

باڵیۆزی لوبنان لە عێراق رۆژی 6/6/2018 سەردانی ژووری کردو لەلایەن سەرۆك و جێگران و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوورەوە پێشوازی لی کرد.

لە دیداریکدا عەلی ئەدیب باڵیۆزی لوبنان دووپاتی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كوردستان لە هەموو روویەك بەتایبەت لە سێكتەری بازرگانی كردەوەو، پشتیوانی خۆی دووپاتكردەوە بۆ هێنانی شاندی بازرگانی و كۆمپانیاكانی ولاتەکەی بۆ كوردستان.
لەبەرامبەردا دکتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور رایگەیاند: لوبنان رۆڵی كاریگەری هەبووە لە پێشخستنی كەرتەكان لە کوردستاندا، وەک دەستكردن بە وەبەرهێنان و هێنانی كۆمپانیاو شاندی بازرگانی و كردنەوەی لقی بانك و كۆمپانیاكان لە كوردستان. ئاماژەی بە پەیوەندی باشی ژوور لەگەڵ ژوورە گرنگەكانی لوبنان کردو هیوای خواست پەیوەندییەكان پێشكەوتنی زیاتر بەخۆوە ببینن.

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 936 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 14 ئاب 2018 08:19