تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسریلانكا پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەكانی دەدات لەگەڵ هەرێمی كوردستان

سریلانكا پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەكانی دەدات لەگەڵ هەرێمی كوردستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 30 تەمموز 2018 09:15
رۆژی 23/7/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی كرد نیرانجان ئاسوكار راناسنغا باڵیۆزی وڵاتی سریلانكا لە عێراق و د. ئەحمەد جەلالەددین كونسوڵی فەخری وڵاتی سریلانكا لە هەولێر.
لە دیدارێكدا باڵیۆزی سریلانكا وتی: حكومەتی سریلانكا لە رێگەی دانانی چەندین پرۆگرام و بیرۆكە هەوڵ بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان دەدات لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ، پیشەسازی، گەشت و گوزار و كەلتور.
وتیشی: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای سوودی هاوبەشی دوولایەنە دەبێت.
دەربارەی پەیوەندی بازرگانی عێراق بە گشتی لەگەڵ وڵاتی سریلانكا لە ئێستادا باڵیۆز وتی: بەگشتی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكان لەگەڵ عێراق لە ئاستێكی باش دایە بە تایبەت كە وڵاتی سریلانكا لە رووی بەرهەمهێنان و كوالێتی باشی چایە لە ریزبەندی یەكەم دێت لە جیهان، ساڵانە 310 ملیۆن كیلۆ بە 853 كارگەی چا بەرهەم دەهێنین لە 5 مانگی یەكەمی ئەمساڵ وڵاتی عێراق بە هاوردەكردنی 35 ملیۆن كیلۆ ساڵانە لە ریزبەندی یەكەم دێت.
 
 
 
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و رایگەیاند: پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتی سریلانكا مێژووین، خوازیاری پەرەپێدانی زیاترن.
وتیشی: ئێمە وەكو ژوور ئامادەین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكان، دەتوانین بە شاندێكی بازرگانی سەردانی سریلانكا بكەین و خاوەن كار و كۆمپانیا و بازرگانانی وڵاتی سریلانكاش سەردانمان بكەن و كۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بازرگانانی هەرێمی سازبكەن، ئێمەش وەكو ژوور هوكار و پاڵپشت دەبین لە هەموو روویەكەوە.
شایانی باسە لەم دیدارە سۆران ئەبوبەكر و مەجید سەدیق سێودی جێگرانی سەرۆكی ژوور و فیدائەددین محەممەد ئەمین، سالار جەلال، سەركەوت حاجی جەمال بەزاز و سەدرەددین كەمال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەبوون.
 
 
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 937 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 14 ئاب 2018 07:53

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑