تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵلە هەولێر دیداری هاوبەشی ئابووری لەنێوان کارسازانی كوردستان و سعودیە سازکرا

لە هەولێر دیداری هاوبەشی ئابووری لەنێوان کارسازانی كوردستان و سعودیە سازکرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 13 ئاب 2018 10:02

لەسەر بانگهێشتی فەرمی حکومەتی کوردستان و یەکیتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی کوردستان، رۆژی 23ی تەموز شاندێکی کارسازانی سعودیە گەیشتنە هەولێر. شاندەکە لە باڵیۆزی سعودیە لە عێراق و سەرۆکی ژووره‌ بازرگانییه‌كانى سعودیه‌ و ژمارەیەک ئەندامی ژوورە بازرگانییەکان و ژمارەیەک بازرگان و وەبەرهێنەر لە بوارەکانی وزەو بیناسازی و خۆراک پێکهات بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی کارکردن و ئەنجامدانی پرۆژەی گەورەی وەبەرهێنان لە کوردستاندا.

رۆژی 24ی تەموز لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی كوردستان و بەشداری چەند وەزیرێکی حکومەتی کوردستان، کۆنفرانسی ئابووری نێوان بازرگانانی سعودیە و یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە دیدارەکەدا سەدان هەلی وەبەرهێنانی لە بوارەکانی گەشتیاری، کشتوکاڵ و پێشەسازی بۆ وەبەرهێنەرە سعودییەکان خرایەڕوو. بڕیارە بۆردێکی هاوبەش لە نێوان بازرگانانی کوردستان و سعودیە دروست بکرێت. هەروەها باس لە کردنەوەی لقی یەکێک لە بانکە سعودییەکان و دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ لەنێوان هەولێرو ریازدا کراوە.

بڕیار درا لەگەڵ هەردوو ژووری بازرگانی کوردستان و سعودیە ژوورێکی هاوبەشی هەشت کەسی دروست دەکەن و، لە بارەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی کوردستان و سعودیە بەتایبەت وەبەرهێنان و هاوردە، مانگانە کۆببنەوە.

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی كوردستان رایگەیاند، هاتنی شاندێكی بالای ئابووری سعودیە دەستپێكێكی باشە بۆ پتەوكردنی پەیوەندیە ئابوورییەكان و داوای لە وەبەرهێنەرانی سعودیە كرد لە كوردستان كار بكەن.

دكتۆر دارا جەلیل خەیات وتیشی: دیدارێكی زۆر سەركەوتو بوو، شاندەکە زۆر دڵخۆشن لە كوردستان بۆ ئەو بوارانەی كە هەیە بۆ كاركردن. دیدارەكان زۆر دۆستانە بوون، هیوادارین ئەم برایەتییە بەردەوام بێت، بوارەكانی كاركردنیان بۆ نمایش كرا، ئەوانیش لێكۆڵینەوە دەكەن و زۆریان پێ خۆشە وەبەرهێنان لە كوردستان بكەن، وا بڕیارە بانكێكی بازرگانی عێراق لە سعودیە و بانكێكی سعودی لە عێراق بكرێتەوە، هیوادارین بە زووترین كات گەشتە ئاسمانییەكانيش دەست پێ بكەنەوە.

عەبدولعزیزی ئەلشەمەری، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق وتی "یاسای وەبەرهێنانی کوردستان تایبەتمەندی هەیە و سەرنجی وەبەرهێنان رادەکێشێت، تیمی کارسازانی سعودیە لە بوارە جیاوازەکانی لە بوارەکانی وەک وزە، کشتوکاڵ، پیشەسازی، دروستکردنی کەلوپەلی بیناسازییدا ئامادە بوون، زۆربەیان خواستیان لەسەر دروستکردنی شارێکی پیشەسازی تەواو لە کوردستان دەربڕیوە، هەروەها باس لە بنیاتنانی کارگە لە شاری هەولێر کرا.

هەروەها  سامی بن عەبدوڵڵا، سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی سعودیە وتی: دەرفەتی زۆر گرنگی وەبەرهێنان هەیە لە کوردستان و، خاوەن تایبەتمەندی زۆر باشە بۆ کاری وەبەرهێنان، ئێمە زۆر جدین لە كاركردن لە كوردستان، دەرگا بە رووماندا واڵا كراو زۆر ئاسانكاریمان پیشان دراو هەوڵ دەدەین هەوڵەكانمان لەسەر ئەرزی واقیع رەنگ بداتەوەو، راستییەكان بۆ بازرگانانی سعودیە دەگەیەنین.

ئه‌م بابه‌ته‌ 933 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 14 ئاب 2018 07:50

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« August 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑