ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندی ژوور سەردانی وەزارەتی ئابووری و وزەی بولگاریای کرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 12 ئەیلول 2018 10:25

 

رۆژی ١١/٩/٢٠١٨ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و بە یاوەری ئیبراهیم محەممەد کانەبی جێگری سەرۆکی ژوور و باقی محەممەد هادی و سەدرەددین کەمال ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور سەردانی وەزارەتی ئابووری و وزەی بولگاریایان کرد و لە لایەن لجزار بۆریسۆف جێگری وەزیری ئابووری و وزەی بولگاریا پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا چۆنیەتی یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنان لە کەرتی وزە لە لایەن وڵاتی بولگاریا باسی لێوەکرا.

ئه‌م بابه‌ته‌ 880 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌