ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

کۆمپانیا هەنگارییەکان چاویانە لە وەبەرهێنانە لە هەرێمی کوردستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2018 08:53

رۆژی ١٥/١٠/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لە شاندێکی کۆمپانیاکانی وڵاتی هەنگارییا کرد.

لە دیدارێکدا شاندی میوان ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان و ژووری بازرگانی گەڕاندنەوە بۆ گەڕان بە دوای کارکردن و هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

شاندی میوان رایگەیاند کە دەخوازن لە هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی چیمەنتۆ، شوشە، ئەلەمنیۆم و پلاستیک وەبەرهێنان بکەن، لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاکانی خۆماڵی دەست بە کار بکەن.

لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی ژوور رایگەیاند کە هەرێمی کوردستان لە هەموو روویەکەوە کەشێکی لەباری هەیە بۆ وەبەرهێنان، هەلی وەبەرهێنان لە هەموو سێکتەرەکان هەیە، لە هەمان کاتدا دەتوانن لە هەولێرەوە بەشداربن لە ئاوەدانکردنەوەی هەموو عێراق.

سەرۆکی ژوور ئەوەشی خستەروو کە کۆمپانیا و کارگەکانی ئەوروپی بەهۆی بەرزی کوالێتی و ئەزمونیان جێگای خۆشحاڵیمانە بێن لە هەرێم وەبەرهێنان بکەن.

سەرۆکی ژوور هیوای خواست بتوانن لە هەرێم لقی کۆمپانیا یان بتوانن کارگە بکەنەوە.

ئه‌م بابه‌ته‌ 924 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌