ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

دیداری سەرۆکی ژوور و جێگری کونسوڵی پۆڵۆنیا لە هەولێر

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 02 کانونی یەکەم 2018 07:03
رۆژی ٢٨/١١/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە رافاو کلێنڤسکی جێگری کونسوڵی پۆڵەندا لە هەولێر و پیۆتر شچێپانیاک سەرۆکی کۆمپانیای (تریب )ی پۆلۆنیا و بیزنێسمەن و نوێنەری چەندین کۆمپانیای ئەم وڵاتە و بە مەبەستی وەبەرهێنان و کارکردن لە کوردستان لە بواری ئابووری و بازرگانی لە چەندین کەرتی جیاجیا سەردانی ژووریان کرد.
لە دیدارێکدا سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور و سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە پتەوکردنی پەیوەندی بازرگانی نێوان وڵاتی پۆڵۆنیا و هەرێمی کوردستان کرا.
هەر لەم دیدارەدا گرنگی وەبەرهێنان و کارکردن لە لایەن کۆمپانیا پۆڵۆنیەکان لە هەرێمی کوردستان باس کرا.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە زیاتر کردنی ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولادا کرا.
لە لای خۆیەوە سەرۆکی کۆمپانیای (تریب) ی پۆڵۆنی مەبەستی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو و ئەو پرۆژەیەی کە بەدەستەوەیانە لە هۆڵی کۆنفرانسی ژووری بازرگانی لە ریگەی وۆرکشۆپێکەوە بۆ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پێشەسازی هەولێر شی کردەوە و ئامادەیی خۆی نیشان دا کە پردێکی پەیوەندی بەهێز لە نێوان ژووری بازرگانی و کۆماری پۆلۆنیا و بازرگانان و کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا ڕێک بخەن.
ئه‌م بابه‌ته‌ 926 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌