ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ساڵی داهاتوو شاندێکی گەورەی بازرگانی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 26 کانونی یەکەم 2018 10:05

رۆژی ٢٥/١٢/٢٠١٨ شاندێکی کۆمەڵەی (MUSIAD) رێکخراوی سەربەخۆی پیشەسازکاران و خاوەنکارانی تورکی بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم ئۆیەر سەرۆکی لێژنەی پەرەپێدانی رێکخستنەکانی دەرەوەی ئەم رێکخراوەیە و چەند ئەندامێکی تری ئەم رێکخراوە سەردانی ژوورییان کرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و بەردەوامی هەماهەنگی نێوان ژوور و ئەم رێکخراوەیە گفتوگۆی لەسەر کرا.

شاندی میوان رایگەیاند کە لە ساڵی نوێ شاندێکی گەورەی بازرگانی تورکیا دەهێننە هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ژووریش ئامادەیی و پاڵپشتی ژووری نیشاندا بۆ هەموو هاوکارییەک.

ئه‌م بابه‌ته‌ 974 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌