ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئاگاداری

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 16 کانونی دووەم 2019 09:00

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئاگاداری گشت خاوەن کۆمپانیاکانی شاری هەولێر دەکاتەوە کە ئەوانەی بە نیازن بەشداری بکەن لەم پێشانگایانەی خوارەوە، تکایە سەردانی ژوور (بەشی پەیوەندییەکان) بکەن لەگەڵ هێنانی کۆپییەک  لە پاسپۆڕت (جواز سفر):

١- خولی چوارەمی پێشانگای ( HORECA Fair Ege) لە ٢٠-٢٣ی شوباتی ٢٠١٩ لە شاری ئەزمیر بۆ کەل و پەلەکانی هۆتێل، تەکنیکی پێشوازی کردنی سەردەم، بەرهەمەکانی خۆراک، خواردنەوەکان، ساردکەرەوە و گواستنەوە

دوایین کات بۆ پێشکەشکردن ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠١٩

٢- خولی سێ یەمی پێشانگای (Hardware Fair) لە ١٤-١٧ی ئاداری ٢٠١٩ لە شاری ئیستەنبۆڵ، بۆ کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری

دوایین کات بۆ پێشکەشکردن ١٤ی شوباتی ٢٠١٩

٣- پێشانگای نێودەوڵەتی (MAGROTEX) لە ١١-١٤ی نیسانی ٢٠١٩ لە شاری ماردین، بۆ تەکنەلۆژیاکانی کشتوکاڵی کردنی خۆراک و ئاژەڵی

دوایین کات بۆ پێشکەشکردن ٣ی ئاداری ٢٠١٩

 

تێبینی: تەنها خەرجی مانەوە لە ئەستۆی رێکخەری پێشانگەکان دەبێت

ئه‌م بابه‌ته‌ 982 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌