تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکی گەورەی بازرگانانی وڵاتی بەلجیکا سەردانی ژوور دەکەن

شاندێکی گەورەی بازرگانانی وڵاتی بەلجیکا سەردانی ژوور دەکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 29 کانونی دووەم 2019 10:03

رۆژی ٢٨/١/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە لوک ئۆیل بەڕێوبەری جێبەجێکاری ژووری ئەنتویرپ لە هەرێمی فلاندەرز لە وڵاتی بەلجیکا.

لە دیدارێکدا مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور و سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان وڵاتی بەلجیکا و هەرێمی کوردستان کرا.

لوک ئۆیل وتی: پەیوەندییە بازرگانیەکانمان لەگەڵ هەرێم پتەو دەکەین، ئێمە دەرفەتی باشی کارکردن لێرە دەبینین، لە ئاستی باڵاش هەردوو حکومەت رێککەوتنیان هەیە ئێمەش درێژە بە پەیوەندییەکان دەدەین.

وتیشی لە ناوەڕاستی مانگی ئادار شاندێکی گەورەی بازرگانانی وڵاتی بەلجیکا سەردانی ژوور دەکەن.

لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی ژوور هیوای خواست لە ماوەی داهاتوو حکومەتی بەلجیکا نوسینگەیەکی خۆی لە هەولێر بکاتەوە، هەوڵ بدرێ بە هەردوولا پرۆژەی هاوبەش ئەنجام بدەن، پاڵپشتی و هاوکاری ژووری بازرگانی هەولێری نیشاندا بۆ پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولا.

ئه‌م بابه‌ته‌ 943 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑