تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکی ژوورەکان و بازرگانان سەردانی ئامەد دەکەن

شاندێکی ژوورەکان و بازرگانان سەردانی ئامەد دەکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 19 ئازار 2019 08:01

بە مەبەستی بەشداریکردن لە نۆیەم پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بنیاتنان، رۆژی ١٣/٣/٢٠١٩ شاندێکی ژوورەکان بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە یاوەری سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر، ئەیاد حەسەن سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک، ژمارەیەک لە نوێنەرانی ژووری بازرگانی سلێمانی و موسڵ و ژمارەیەک لە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری ئامەدی باکووری کوردستانیان کرد بە مەبەستی بەشداری کردن لە نۆیەم پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بنیاتنان.

بەیانی رۆژی یەکەم ١٤/٣/٢٠١٩ شاندی ژوور سەردانی پێشانگایان کرد لە لایەن محەممەد کایا سەرۆکی ژووری بازرگانی ئامەد و سەرۆکی ژووری بازرگانی شاری باتمان و ژمارەیەک لە  بەرپرسانی ئەو شارە پێشوازییان لێکرا.

سەرۆکی ژوور تیشکی خستە سەر گرنگی پتەوکردن و هەماهەنگی بازرگانی و ئابووری هاوبەش لە نێوان ژوورەکانی بازرگانی تورکیا و ژوورەکانی بازرگانی هەرێمی کوردستان، هەروەها رۆڵی ژوورەکانی هەردوولای بەرزنرخاند بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان.

هەروەها شاندی ژوور سەردانی چەند کارگەیەکیان کرد لەم شارە.

رۆژی دووەمی سەردانەکە ١٥/٣/٢٠١٩ شاندی ژوور سەردانی ژووری بازرگانی شاری ئامەدیان کرد لە لایەن سەرۆک و ئەندامانی ئەم ژوورە پێشوازییان لێکرا.

لە دانیشتنێکدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێشخستنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوانیان، ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەکان و بەشداریکردن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکان تەوەرێکی تری ئەم دانیشتنە بوو.

رۆژی ١٦/٣/٢٠١٩ شاندی ژوور سەردانی ژووری بازرگانی شاری باتمانیان کرد، هەروەها سەردانی پارێزگاری شاری شەرناخی باکووری کوردستانیان کرد لە لایەن پارێزگاری ئەو شارە پێشوازییان لێکرا، لە دانیشتنێکدا هەردوولا بیرو ڕاکانیان ئاڵوگۆڕ کرد بۆ پێشخستنی کەرتی ئابووری و بازرگانی لە نێوان ئەو شارە و هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی ژوور وتی: لە ماوەی داهاتوو یاسای گشت گومرگەکانی عێراق هەمان یاسان،  لە ئێستادا کەرتی ئابووری هەرێمی کوردستان بەرەو گەشانەوە دەچێت، هیوای خواست کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی وڵاتی تورکیا سەردانی هەرێم بکەن و کاری وەبەرهێنان ئەنجام بدەن.

هیوای خواست شاندێکی حکومی و بازرگانی شاری شەرناخ لە ماوەی داهاتوو سەردانی هەولێر بکەن.

ئه‌م بابه‌ته‌ 989 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑