تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵکونسوڵی نوێ ی کۆریای باشوور سەردانی ژوور دەکات

کونسوڵی نوێ ی کۆریای باشوور سەردانی ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 19 ئازار 2019 10:13

رۆژی ١٩/٣/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی سیروان محەممەد سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی، مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان کرد لە چۆی کوانژین کوسنوڵی نوێ ی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا سەرۆکی ژوور ستایشی کارەکانی وڵاتی کۆریای باشووری کرد بە تایبەت لە ماوەی ١٤ ساڵی رابردوو.

سەرۆکی ژوور وتی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاتی عێراق و کۆریای باشوور دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی کۆتایی سەدەی بیستەم، لە ماوەی رابردووش وڵاتی کۆریا چەندین کار و وەبەرهێنانی باشی کردووە بە تایبەت کەمپی زەیتون لە گشت سێکتەرەکان و سێکتەری رێگاو بان و بنیاتنان و پەروەردە بە تایبەتی.

د. دارا رایگەیاند بەهۆی کوالێتی بەرز و نرخی گونجاوی  هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەکارهێنەری باشی بەرهەمەکانی وڵاتی کۆریان بە تایبەت بەرهەمەکانی ئەلیکترۆنی و ئۆتۆمبێل.

سەرۆکی ژوور هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست، هیوای خواست لە ماوەی داهاتوو پەیوەندییە بازرگانیەکان زیاتر پەرە بسێنن، خاوەنکارانی وڵاتی کۆریا بەرهەمهێنانی زیاتر ئەنجام بدەن ئێمەش وەکو ژوور پاڵپشتی تەواویان دەکەین.

چۆی کوانژین کونسوڵی کۆریا وتی ئێمە هاتوین بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بە پەیوەندییە کلتوری، سیاسی و ئابوورییەکان بدەین.

لە ماوەی کەمپی زەیتون تا ئێستا هەولێر و هەرێمی کوردستان گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ هەردوولا خاوەنکارانی کۆریاش بەشداربن لەم گەشەسەندنە لە هەرێم.

هیواشی خواست لە ماوەی داهاتوو بە بیرۆکەی باشی دوولایەنە کارەکان زیاتر پەرە پێبدەن.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1014 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑