ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

باڵیۆزی ئازربیجان لە عێراق سەردانی ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 19 ئازار 2019 10:14

رۆژی ١٩/٣/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی سیروان محەممەد سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی، مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان کرد لە رامز غفاروف باڵیۆزی وڵاتی ئازربیجان لە عێراق.

ئامانجی سەردانی ناوبراو بۆ ژوور راگەیاندنی هاتنی شاندێکی گەورەی بازرگانان و خاوەنکارانی وڵاتی ئازربیجانە بۆ هەرێمی کوردستان لە کۆتایی مانگی داهاتوو.

لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکان، لە هەمان کات تیشک خرایە سەر کەرتەکانی نەوت و غاز و گەشت و گوزار کە وڵاتی ئازربیجان پێشکەوتووە لەم کەرتانە، ساڵانەش ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی عێراقی سەردانی ئەم وڵاتە دەکەن بۆ گەشت و گوزار و خوێندن، لە هەمان کات دا ساڵانە رێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ئازەری سەردانی شوێنە ئاینیەکان دەکەن لە خوارووی عێراق، هەروەها وڵاتی ئازەربیجان رێڕەوێکی باشە بۆ بەستنەوەی وڵاتانی ئاسیا بە ئەوروپا.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1007 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌