ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سیمینارێک بۆ پازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە سازکرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 26 ئازار 2019 07:38

وەکو بەرچاو روونیەک بۆ يازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە رۆژی ٢٥/3/٢٠١٩ له هۆتێل ديدمان له هەولێر به ئامادەبوونى فیدائەددین گەردی وەکو نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کۆڕبەندێکی ئامادەکاری سازکرا بۆ پێکگەیشتن له يازدەمین کۆنفڕانس و پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە کە بڕیار وایە بە پاڵپشتی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٢ی نیسانی ئەمساڵ دەست پێبکات و بۆ ماوەی ٤ رۆژ بەردەوام بێت.

لەم سیمینارە نوێنەرانی كؤمپانياى پيراميدس رێکخەری پێشانگا، وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە، کارەبا و بازرگانی و پیشەسازی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وتاريان پێشكه ش كرد دواتر وه لامى پرسيارى بەشدار بووان درايەوه  .

ئه‌م بابه‌ته‌ 945 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌