ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆکی ژوور پێشوازی لە باڵیۆزی بولگاریا لە عێراق دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 23 نیسان 2019 08:19
 
رۆژی ١٦/٤/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە د. پلامێند هریستۆڤ باڵیۆزی وڵاتی بولگاریا لە عێراق.
لە دیدارێکدا سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور، کەمال عەزیز و تاهیر مەولود ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ژوورەکانی هەرێمی کوردستان و ژوورەکانی بازرگانی وڵاتی بولگاریا کرا، هەروەها باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولا کرا.
لەم کۆبوونەوەیە بڕیاردرا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا شاندێکی گەورەی ژوورەکانی بازرگانی وڵاتی بولگاریا سەردانی هەرێم بکەن و پرۆتۆکۆلێکی لێکگەیشتن لە نێوان هەردوولا واژوو بکرێت.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1072 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌