تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵ سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی ئاژانسی فەرەنسی بۆ هاوكاری تەكنیكی نێودەوڵەتی دەكات

سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی ئاژانسی فەرەنسی بۆ هاوكاری تەكنیكی نێودەوڵەتی دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 13 ئایار 2019 07:10

رۆژی 9/5/2019 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی سەدرەددین كەمال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازی كرد لە شاندێكی ئاژانسی فەرەنسی بۆ هاوكاری تەكنیكی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی فابریس بوسالم بەڕێوبەری كارگێڕی هەمان ئاژانس لە عێراق.

شاندی میوان رایگەیاند: ئێمە لە ژێر چەتری باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق ئۆفیسمان كردۆتەوە، ئامانجمان خزمەتكردنی عێراق و هەرێمی كوردستانە.

وتی: ئێمە بە چەند پرۆگرامێكی تایبەت بۆ قوتابیانی قوتابخانەكان و كردنەوەی خول و پێدانی بڕوانامە پێ یان دەست بە كارەكانمان دەكەین.

ئەوەشیان خستە روو كە هەوڵ دەدەن بە زانینی ئاڕاستەی بازاڕ پەرە بە تواناكانی گەنجان بدەن و بتوانن هەلی كارییان بۆ دابین بكەن.

لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور هیوای سەركەوتنی بۆ كارەكانیان خواست رایگەیاند كە ژوور بە خۆشحاڵیەوە هەماهەنگ و هاوكار دەبێت لەگەڵ هەر دەزگایەك یاخود رێكخراوێك كە بتوانێت هەلی كار بۆ گەنجان دابین بكات و خزمەت بەم توێژە بكات.

وتیشی ژوور چەندین رێككەوتنی كردووە تایبەت بەم بوارە، هیواشی خواست بتوانن پەرە بە تواناكانی گەنج بدەن و یارمەتیدەربن لە پێشخستنی كەرتەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ.

ئه‌م بابه‌ته‌ 906 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑