رۆژی ١٩/٥/٢٠١٩ سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە ئولکەر سێلڤیلەر هەماهەنگیکاری گشتی لە کۆمپانیای ستارت فایر بۆ سەرپەرشتی کردن و رێکخستنی پێشانگاکان و بۆنەکانی وڵاتی تورکیا.
لە دیدارێکدا ماجد جەلال و تاهیر مەولود ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون، شاندی میوان باسیان لە دوایین کار و چالاکیەکانی خۆیان کرد لە سەرپەرشتیکردن و رێکخستنی پێشانگا نێودەوڵەتیەکان لە تورکیا.
ئولکەر سێلڤیلەر وتی لە ئێستادا خەریکی رێکخستنی پازدەمین پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستین لە شاری غازی عەنتاب کە تایبەتە بە خشڵ و زێڕ و زیو بڕیار وایە لە ماوەی ١٣-١٦ /٦/ ٢٠١٩ سازبکرێت.
وتیشی داوا لە بازرگانان و خاوەن شوێنەکانی فرۆشتنی خشڵ و زێڕ و زیو لە هەرێمی کوردستان دەکەین بەشدار بن لەم پێشانگایە ئێمە ئاسانکارییان بۆ دەکەین.
لە لایەن خۆیەوە جێگری سەرۆکی ژوور هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، ئامادەیی ژووری نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەک بۆ سەرخستنی ئەم پێشانگایە.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریش ئاگاداری بازرگانانی خشڵ و خاوەنی شوێنی فرۆشتنی خشڵ و زێڕ و زیو دەکاتەوە کە دەیانەوێت بەشدار لەم پێشانگایە بە زووترین کات سەردانی ژوور بەشی پەیوەندییەکان بکەن.