ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆکی ژوور پێشوازی كرد لە سەركونسلی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 02 حوزەیران 2019 08:32

رێكکەوتی ٣٠/٥/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی كرد لەمورتەزا عبادی سەركونسلی كۆماری ئیسلامی ئیران لە هەولێر.

لە دیدارێکدا ئیبراهیم سۆفی و مەلا مەجید سورچی جێگرانی سەرۆکی ژوور و ماجد جەلال و کەمال عەزیز ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون باسیان لە پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران كرد ، هەروەها باسیان لە كردنەوەی پیشانگای تایبەت بە بەرهەمەكانی كۆماری ئیسلامی ئیران كرد كە بڕیارە لە ناوەراستی مانگی حوزەيران لە هەولێر بيكەنەوە.

ئه‌م بابه‌ته‌ 998 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌