ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور بەشداربوو لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئەستەنبۆڵ

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 25 حوزەیران 2019 07:11

رۆژانی ١٣ - ١٥ /٦/ ٢٠١٩ سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور و کەمال عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەشداربوون لە پێشانگای نێودەوڵەتی (Poultry and Technologies) لە شاری ئەستەنبۆڵ، ئەم پێشانگایە تایبەت بوو بە پرۆژە پەلەوەرییەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم.

هەر لەم پێشانگایە جێگری سەرۆکی ژوور و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور لەگەڵ چەندین کۆمپانیا و بەشداربووان کۆبوونەوەیان ئەنجامدا هیوایان خواست بتوانن سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن لە نزیکەوە بەرهەم و کەرستەکانیان نمایش بکەن بەشداربن لە پرۆژە پەلەوەرییەکان.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1089 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌