به بۆنه‌ى ته‌واوبوونى واده‌ى ئه‌ركه‌كه‌ى وه‌كو كونسوڵى گشتى كونسوڵخانه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران له هه‌ولێر رۆژى 15/7/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى جێگر و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له شاندێكى كونسوڵخانه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران له ههولێى به سه‌رۆكايه‌تى كونسوڵ مورته‌زا عه‌بادى.
كونسوڵ رايگه‌ياند كه له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا كارى باشيان ئه‌نجامداوه له گشت بواره‌كان، پشكي شێريش به‌ر كه‌رتى بازرگانى و ئابوورى كه‌تيه له‌م رووه‌وه ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر چالاكانه هه‌ميشه هه‌ماهه‌نگ و هاوكارمان بوونه چ له رێكخستنى كۆنفڕانس و ديدار چ له هاوكار و يارمه‌تيدانى خاوه‌نكارانى ئێرانى.
له لايه‌ن خۆيه‌وه سه‌رۆكى ژوور سوپاسى هه‌وڵ و كۆششه‌كانى ناوبراوى كرد له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا چالاكانه خزمه‌تى كردووه به تايبه‌ت له كه‌رتى ئابوورى و بازرگانى هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست له ئه‌ركى داهاتووى.