رۆژى 22/7/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوور‌و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له خاتوو ماريسا سميز به‌رپرسى نوێ ى به‌شى بازرگانى له كونسوڵخانه‌ى گشتى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له هه‌ولێر.
له ديدارێكدا باس له په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كان كرا له نێوان ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكاو هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكى ژوور وتى له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواييدا چالاكيه بازرگانيه‌كان له‌نێوان ئه‌مريكا و كوردستان گه‌شه‌ى باشى به‌خۆيه‌وه بينيوه، ئه‌نجامدانى واژوو كردنى يادداشتنامه‌ى لێكگه‌يشتن له نێوان ژووره بازرگانيه‌كانى هه‌رێم و كوردستان هه‌نگاوێكى گرنگ بوو له ماوه‌ى داهاتووشدا به هاوكارى گشت لايه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ين بڕگه‌كانى ئه‌م يادداشتنامه‌يه جێ به جێ بكه‌ين.
وتيشى: كردنه‌وه‌ى لقى براندى كۆمپانيا ئه‌مريكيه‌كان له هه‌رێم و فراوان كردنى بازرگانى له گشت كه‌رته‌كان ئاواتى ئێمه‌يه.
د. دارا وتيشى ئێمه بێ جياوازى هه‌وڵمانداوه په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ گشت ژووره بازرگانيه‌كان ببه‌ستين و هه‌ميشه ده‌رگامان واڵايه بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى گشت لايه‌ك.