تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژوورى هه‌ولێر و زنجان يادداشتێكى لێكگه‌يشتنيان واژووكرد

ژوورى هه‌ولێر و زنجان يادداشتێكى لێكگه‌يشتنيان واژووكرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 05 ئاب 2019 07:49
رۆژى 1/8/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوور و ماجد جه‌لال، تاهير مه‌ولود و عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ شاندێكى ژوورى بازرگانى زنجانى ئێران به‌ سه‌رۆكايه‌تى غلا محسين مجيدى سه‌رۆكى ژوور و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ژوورى زنجان.
له‌ ديدارێكدا پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانيه‌كانى نێوان شارى هه‌ولێر و شارى زنجان باس كرا، باس له‌ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوو ژوور كرا.
پاشان يادداشتێكى لێكگه‌يشتن له‌ نێوان هه‌ردوو ژوور واژووكرا، ئه‌م يادداشته‌ چه‌ندين بڕگه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت تايبه‌ت به‌ به‌ هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاتنى شاندى بازرگانى دوولايه‌نه‌ و رێكخستنى ديدارى بازرگانى و ئاسانكارى كردن بۆ بازرگانانى هه‌ردوولا.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1570 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑