رۆژی 3/9/2019 د. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژوور به ئاماده‌بوونی جێگرانی سه‌رۆكی ژوور و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژوور پێشوازییان كرد له شاندێكی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی نه‌سروڵا زار‌ع ره‌شنوودی سه‌ركونسوڵی نوێ ی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر.
له دیدارێكدا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ژوور پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی سه‌ركونسوڵی نوێ یان كرد هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست له ئه‌ركه نوێ كه‌یدا، هیوایان خواست كه به هاوكاری هه‌ردوولا بتوانن خزمه‌تی زیاتر به بازرگانانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن زیاتر په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان به‌ره‌و پێش ببه‌ن.
سه‌ركونسوڵ وتی سوپاسی ژووری بازرگانی هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام پاڵپشت و هاوكار بووه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی كه‌رتی بازرگانی و سازكردن و گرێدانی كۆڕ و كۆبوونه‌وه له نێوان بازرگانانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ی خۆی نیشاندا بۆ پاڵپشتی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان.