تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵزانكۆى كوردستان له‌ ژێر ناونيشانى (به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانى) كۆنفڕانسێك سازده‌كات

زانكۆى كوردستان له‌ ژێر ناونيشانى (به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانى) كۆنفڕانسێك سازده‌كات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 17 تشرینی یەکەم 2019 07:10

رۆژى 14/10/2019 به‌ ئاماده‌بوونى فوئاد حوسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زيرانى كشتوكاڵ، شاره‌وانى و بازرگانى له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌يان سامى عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و ژماره‌يه‌ك له‌ مامۆستايانى زانكۆ و بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپاتنياكانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مريكا، زانكۆى كوردستان به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى ئابوورى ئه‌مريكى – كوردستانى كۆنفڕانسى به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانى (Promoting Prosperity) سازكرد.

لة ده‌ستپێكى كۆنفڕانسه‌كه‌ وته‌ى به‌خێرهێنان له‌ لايه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ پێشكه‌شكرا، دواتر هه‌ريه‌ك له‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئابوورى ئه‌مريكى – كوردستانى، فوئاد حوسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ جيا وتاريان پێشكه‌ش كرد جه‌ختيان له‌ گرنگى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانيه‌كانى نێوان ئه‌مريكا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، باسيان له‌ گرنگى كردنه‌وه‌ى كۆمپانيا ئه‌مريكيه‌كان له‌ هه‌رێم و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مريكى له‌ كوردستان كرده‌وه‌.

كۆنفرانسەكە لە یەك پەنەل پێكهاتبوو تیایدا هەریەك لە وەزیری كشتوكال ، وەزیری شارەوانی ، سەرۆكی ژوور ، ئه‌نجومه‌نی ئابووری ئه‌مریكی – كوردستانی بەشدار بوون

دوای خستنە رووی راپۆرتەكانیان كە ئاستی چالاكی و دوا قوناغەكانی بەرجەستە كردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوولاتیان بەرنامەی داهاتوویان بۆ باشتر كردنی ماوە درا بە ئامادەبووان بۆ پرسیار و خستنە رووی راو بۆ چوونەكانیان و وەلامی پرسیارەكانیان درایەوە .

 

د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور له‌م په‌نێله‌ سەبارەت بە ژوورەكانی بازرگانی و رۆلی  كەرتی تایبەت لە وەبەرهێناندا چەند بابەتێكی خستە روو كە بریتی بوون لە :

 

-  سه‌ردانى شانده‌ بازرگانيه‌كانى وڵاتان بۆ هه‌رێمى كوردستان هۆيه‌كه‌ بۆ به‌هێزبوونى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانيه‌كان.

-  يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى هه‌رێم‌ ياداشتێكى لێكگه‌يشتنى له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى ئه‌مريكى واژوو كردوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ده‌رفه‌تێكى باش بۆ كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مريكا بۆ كاركردن له‌ هه‌رێمى كوردستان.

-  ژووره‌كانى هه‌رێم گرنگى به‌ گشت كه‌رته‌كان داوه‌، به‌ تايبه‌ت كه‌رتى كشتوكاڵ

-  په‌يوه‌ندى ژووره‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى عێراق، وڵاتانى عه‌ره‌بى، ناوچه‌كه‌ و جيهان په‌يوه‌ندييه‌كى باشى هه‌يه‌، هه‌روه‌ها رۆڵى گرنگمان هه‌يه‌ له‌ رێكخستنى پێشانگا نێوده‌وڵه‌تيه‌كان.

-  زۆربه‌ى ياساكانى تايبه‌ت به‌ بازرگانى و كه‌رتى تايبه‌ت كۆنن و مه‌ركه‌زين هيوادارين له‌ په‌رله‌مان هه‌مواربكرێنه‌وه‌.

-  ئه‌گه‌ر په‌ره‌ به‌ كه‌رته‌كانى تايبه‌ت بدرێت بارى حكومه‌ت سوك ده‌بێت و هه‌لى كار بۆ ده‌رچوانى زانكۆ و گه‌نجه‌كان ده‌ڕه‌خسێت.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1127 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑