رۆژى 23/10/2019 شاندێكى ژوور به سه‌رۆكايه‌تى سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور، به ياوه‌رى جه‌وهه‌ر خدر، تاهير مه‌ولود و كه‌مال عه‌زيز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و شێروان فهيزى راوێژكار له ژوور به‌شداربوون له هه‌شته‌مين پێشانگاى شارى ئه‌زمير له وڵاتى توركيا (مينێكس 2019) بۆ كانزاكان، ماكينهى له قوتوكردن و ته‌كنه‌لۆژياى تايبه‌ت به‌م بواره.
له‌م پێشانگايه گه‌وره كۆمپانياكانى توركيا له‌م بوارانه و ژماره‌يه‌كى زۆر له پياوانى خاوه‌ن كار‌و كۆمپانياى وڵاتانى عه‌ره‌بى و وڵاتانى دراوسێ ى توركيا به‌شداربوون.
شايانى باسه ئامانجى ئه‌م پێشانگايه خستنه رووى نوێترين ته‌كنه‌لۆژياى سه‌رده‌م بوو بۆ به‌شداربووان و زياتر به هێزكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كانى توركيايه له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بى.