تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵوەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان سەردانی ژوور دەکات

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان سەردانی ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 29 کانونی دووەم 2020 10:25

 

رۆژی ٧ی کانوونی دووەم ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان سەردانی ژووری کردو، لەلایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و جێگرو ژمارەیەک لە ئەندامانی کارگێڕی ژوور پێشوازی لێ کرا.

لە دیداریکدا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان کرا، هەردوولا تەبا بوون لەسەر گرنگیدانی زیاتر بە سێکتەرە جیاوازەکانی ئابووری لە کوردستان و، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان دەستخۆشی لە کارو کۆششەکانی ژووری بازرگانی هەولێر کرد لە پەرەپیدانی پەیوەندییەکانی لەسەر ئاستی دەرەوەی وڵات و، ئەم جموجووڵەی بەپێویست زانی بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری کوردستان و گەشەسەندنی زیاتری جومگەکانی ژیان لەم هەرێمە.

لەبەرامبەردا سەرۆکی ژوور ئاماژەی بە بەشێک لەو کارو هەنگاوانەی ژوور کرد بەتایبەتی لەم ماوەی دواییە، بەمەبەستی کاراکردنی رایەڵەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کارسازان و وەبەرهێنەرانی بیانی و، بەڵێنیدا کە لە ساڵی نوێ بە گوڕو تینی زیاترەوە لەسەر ئەم رەوتە بەردەوامبن.

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 1357 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 30 کانونی دووەم 2020 07:56

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑