ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژووری بازرگانی هەولێر لە رێگای دەزگای خێرخوازی بارزانی، هاوکاری خێزانانی کەمدەرامەت دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 14 نیسان 2020 16:06
 
لەگەڵ دروستبوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەردەوام بووە بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتیان و حکومەت . لە هەنگاوی یەکەمدا هەڵسا بە بەخشینی 7 ئامێری هەناسەدانی دەستکرد بۆ بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر،  ئەمرۆش 14/4/2020 لە هەنگاوێکی نوێدا هاوکاری گەیاندە دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە بەرامبەردا سەرۆکی دەزگا زۆر سوپاسی ژووری بازرگانی کرد و هەنگاوەکانی ژووری بازرگانی لە هەموو کات بەرز نرخاند.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1397 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 14 نیسان 2020 20:43