ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكى ژوور سه‌ردانى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌كه‌ن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 22 تشرینی دووەم 2020 07:47
شاندێكى ژوور سه‌ردانى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌كه‌ن
 
به‌ داوه‌تێكى فه‌رمى له‌ لايه‌ن يه‌كێتى هاورده‌ و هه‌نارده‌كارنى توركيا(MUSIAD)، شاندێكى ژوور به‌ سه‌رۆكايه‌تى سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور به‌شداربوون له‌ 18ه‌مين پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ستنه‌بۆڵ له‌ توركيا (MUSIAD EXPO).
ئه‌م پێشانگايه‌ بۆماوه‌ى چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت 18-21 /11/ 2020، كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى وه‌زاره‌تى بازرگانى توركيا به‌ هاوكارى يه‌كێتى هاورده‌ و هه‌نارده‌كارنى توركيا ساڵانه‌ ئه‌م پێشانگايه‌ ده‌كرێته‌وه‌، پێشانگايه‌كى گشتييه‌ هه‌موو كه‌ل و په‌لێك له‌ خۆ ده‌گرێت.
شايانى باسه‌ شاندى ژوور پێكهاتبوون له‌ سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور و تاهير مه‌ولود، سه‌دره‌ددين كه‌مال، ماجد جه‌لال و كه‌مال عه‌زيز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و رێبوار زرار له‌ به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان به‌شداربوون له‌م پێشانگايه‌.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1104 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 03 کانونی یەکەم 2020 09:07