پرۆژه‌ى (به‌خێراكردنى پێكهێنان) (مسرع تكوين) سه‌ر به كۆمپانياى (ينهاد)ه، ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى به‌هێزكردنى هاوبه‌شى مه‌ده‌نى و پێشه‌نگى كارى گه‌نجانه له عێراق به كۆمه‌ككردنى دارايى يه‌كێتى ئه‌وروپا و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا (CDCS) و جێبه‌جێكاريش ده‌زگاى شاره‌زايانى فه‌ڕه‌نسايه و ميوانداركراون له لايه‌ن زانكۆى ئه‌مريكى له سلێمانى.
ئه‌م پرۆژه‌يه پرۆگرامێكى راهێنانى (12) هه‌فته‌يى به‌رده‌ست ده‌كات، ساڵانه (2) جار له هه‌رێمى كوردستان و عێراق بۆ كۆمپانيا تازه پێگه‌يشتووه‌كان به مه‌به‌ستى راهێنانيان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژياى نوێ.
ئه‌و پێداويستييانه‌ى كه پێويستن له‌به‌ر چاو بگيرێن له پرۆگرامى به‌خێراكردن:
1- زمانى ئينگليزى به باشى بزانێت.
2- ته‌مه‌نى كۆمپانيا له نێوان 2-5 ساڵ دابێت.
3- كۆمپانيا كڕيار و ده‌رامه‌تى هه‌بێت.
4- به‌كارهێنانى startup ته‌كنه‌لۆژياى داهێنه‌رانه‌ى بێزاركه‌ر.
5- كۆمپانياى startup وه‌كله‌كى راوێژكارى نه‌بێت.
6- باره‌گاى كۆمپانيا و دامه‌زرێنه‌رى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان يان له عێراقى فيدڕال بێت.
7- دامه‌زرێنه‌ر په‌يوه‌ست بێت به به‌رده‌ستبوونى ِهه‌فتانه 10-12 كاتژمێر به به‌رنامه‌ى راهێنانێكى چڕ له مانگى ئازارى 2021.
8- پێويسته دامه‌زرێنه‌ر پێشكه‌ش بكات هه‌روه‌كو له پارچه ڤيديۆى له ماوه‌ى 4/2/2021.
9- ته‌ماشاى هه‌موو پێشكه‌شكراوه‌كان ده‌كرێت بڕيارى كۆتايى له لايه‌ن فه‌رمانبه‌رى (تكوين) ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى جياوازى له نێوان هه‌موو پێشكه‌شكراوه‌كان به پێشبڕكێ، تێكڕاى وه‌رگرتن 10% ده‌بێت.
پێشكه‌شكردن له 31/2/2021 ده‌وه‌ستێت.
ئاره‌زوومه‌ندان داواكانيان پێشكه‌ش بكه‌ن به
APPLY.TAKWEENACCELERATOR.COM