تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵ خولێك ده‌رباره‌ی په‌ره‌ به‌ كاره‌كه‌ت بده ده‌كرێته‌وه‌ (Develop Your Business)

خولێك ده‌رباره‌ی په‌ره‌ به‌ كاره‌كه‌ت بده ده‌كرێته‌وه‌ (Develop Your Business)

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 15 حوزەیران 2021 06:30
 
به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، رێكخراوى ستاتيستيكس بۆ په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵگا (SOSS) و رێكخراوی پلان، خولێكی تایبه‌ت به‌ خاوه‌نكار و بازرگانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به‌ ناونیشانی : كاره‌كه‌ت په‌ره‌ پێ بده‌ – Develop Your Business
 
ئه‌م خوله‌ پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ته‌ بۆ به‌ره‌وپێش بردنی كۆمپانیا و كار و پرۆژه‌ بازرگانیه‌ جیاوازه‌كان و ده‌رفه‌تێكیشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی په‌ره‌پێدانی تواناكانیان ده‌كه‌ن.
 
پلانی خول:
 
هه‌فته‌ی یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردن و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ركه‌وتوو
 
هه‌فته‌ی دووه‌م: پلاندانان و بزنس پلان
 
هه‌فته‌ی سێیه‌م: ماركیتینگ و به‌بازاركردن
 
هه‌فته‌ی چواره‌م: نهێنی سه‌ركه‌وتن له‌ فرۆشتن
 
ئامانجه‌كانی ئه‌م خوله‌:
 
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م پرۆگرامه‌ بریتیه‌ له‌ درووستكردنی به‌هایه‌كی درێژخایه‌ن بۆ كۆمپانیا و خاوه‌نكاره‌كان و زیادكردنی سامان. له‌ڕێگای ئاشنا بوون به‌ چوار لایه‌نی سه‌ره‌كی و گرینگ له‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كۆمپانیا و بزنسێك، كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌: بنه‌ماكانی به‌ڕێوه‌بردن، پلاندانان، ماركێتینگ وه‌هه‌روه‌ها فرۆشتن. له‌ رێگای ئه‌م خوله‌وه‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خاڵانه‌ ده‌ده‌ین:
 
ناساندنی بنه‌ما گرینگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌ڕێوه‌بردنێكی سه‌ركه‌وتوو.
ناساندنی پلاندانان و بزنس پلان، وه‌هه‌روه‌ها هه‌نگاونان بۆ دارشتنی بزنس پلانی چالاك.
تێگه‌یشتن له‌ بازارگێڕی (Marketing) و ڕۆڵه‌ گرینگه‌كه‌ی له‌ بزنسی ئێستا.
ئاماژه‌كردن بۆ نهێنی سه‌ركه‌وتن له‌ فرۆشتندا و چۆنیه‌تی هه‌نگاونان به‌و ئاراسته‌یه‌.
بنیاتنان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشه‌نگ و خاوه‌نكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان.
شێوازی به‌رێوه‌چوونی پرۆژه‌‌:
 
ماوه‌ی خول: (4) رۆژ (16 كاتژمێر)، له‌ ماوه‌ی (4) هه‌فته‌ خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌فته‌ی (1) ڕۆژ ( ته‌نها ڕۆژی شه‌ممان‌).
رێكه‌وته‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی خول: 19/6/2021 و 26/6/2021 و 3/7/2021 و 10/7/2021
تێچوون: 400$ (بۆ به‌شداریكردن وه‌كو گروپ %25 داشكان به‌رده‌سته‌ ، ئەو بەڕێزانەی کە لە لایەن ژووری بازرگانییەوە بەشدار دەبن، داشکاندنێکی تایبەتیان بۆ دەکرێت).
شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی خول: هه‌ولێر، هۆتێل دیده‌مان
كات: 4:00 عه‌سر – 8:00 ئێواره‌
تێبینی//
 
ئه‌م خوله‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ لایه‌ن ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و رێكخراوى ستاتيستيكس بۆ په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵگا (SOSS) و رێكخراوی پلان (Plan Organization) به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌كۆتایی خول بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن ده‌به‌خشرێته‌ به‌شداربووان.
ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی قازانج نه‌ویست به‌شداره‌ له‌م پرۆژه‌یه‌ و چاوه‌روانی هیچ جۆره‌ داهاتێك ناكات.
خوله‌كه‌ هاندبووكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدایه‌ به‌شداربووان ده‌توانن دوای كۆتایی هاتنی خول سوودی لێ ببینن.
خوله‌كه‌ خوانی ئێواره له‌خۆده‌گرێت.
بۆ زانیاری زیاتر و ناوتۆماركردن:
 
 07507125507
 
 
 
ده‌رباره‌ی راهێنه‌ر:
 
زانیار جبار رشید
 
ماسته‌ر له‌ به‌رێوه‌بردنی كاری نێوده‌وڵه‌تی – به‌ریتانیا
 
مامۆستا له‌ كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێری كار – زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر
 
ڕاهێنه‌ر له‌ په‌یمانگای عێراقی بۆ به‌رێوه‌به‌ران (IIOD)
 
به‌رێوه‌به‌ری په‌ره‌پێدانی كار له‌ رێكخراوی پلان
 
دامه‌زرێنه‌ری گروپی كاری (SBC)
 
Alan Ghurfa, [15.06.21 09:19]
- ئەو بەڕێزانەی کە لە لایەن ژووری بازرگانییەوە بەشدار دەبن، داشکاندنێکی تایبەتیان بۆ دەکرێت.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1033 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 15 حوزەیران 2021 10:04

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑