ژوور له‌گه‌ڵ به‌شێك له نوێنه‌رانى بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هێنانى ده‌رمانى كشتو‌كاڵى و ئاژه‌ڵى كۆده‌بێته‌وه
رۆژى 28/6/2021 شاندێكى ژوور كه پێكهاتبوون له مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودين جێگرى سه‌رۆكى ژوور و فيدائهددين محه‌ممه‌د ئه‌مين عه‌باس و كه‌مال عه‌زيز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، پێشوازييان كرد له ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هێنانى ده‌رمانى كشتو‌كاڵى و ئاژه‌ڵى.
ئامانج له‌م كۆبوونه‌وه‌يه ئاگاداربوونه له نزيكه‌وه له ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى كه بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هێنانى ده‌رمانى كشتو‌كاڵى ئاژه‌ڵى هه‌يانه بۆ ئه‌وه‌ى به پاڵپشتى ژوور بيكه‌نه راسپارده‌يه‌ك و پێشكه‌ش به لايه‌نى په‌يوه‌نديدار بكه‌ن به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى.