ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بۆگەشت کردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ وڵاتی ئێران ئاسانكاری كرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 15 ئاب 2021 09:58

 راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران سه‌باره‌ت به‌ ئاگاداری گەشت کردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ وڵاتی ئێران رایگه‌یاند :

هەر وەکو پێشتر رامانگەیاندبوو بەمەبەستی دانانی رێکار و میکانیزمێکی گونجاو تاکو گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی بتوانن بە ئۆتۆمبێلەکانی تایبەتی خۆیان هاتوچۆی ولاتی ئێران بکەن، لە دوای چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەگەل بەرپرسانی پایانە و گومرگی تەمەرچین ی ئێران و هەروەها لەگەل کۆمپانیاکانی دڵنیایی(بیمە) ئێران.

ئاگاداری گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویستی  هەرێمی کوردستان دەکەین، ئەوانەی بە نیازن  بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بە رێگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی وەلاتی ئێران بکەن، و دەتوانن لە رۆژی سێ شەممەوە رێکەوتی ( ١٠/٨/٢٠٢١ ) بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی وەلاتی ئێران بکەن ورێکارەکان  بەم شێوەی خوارەوە رێکخراون:

١- پێویست ناکات هیچ گەشتیارێک سەردانی کۆمپانیای (شەو و رۆژ ) بکات.

٢-  پێویستە دەفتەری رێگەپێدانی گومرگی( دفتر رخصة تجوال السیارات كمرك) لە گەلیان دابێت.

٣- پێویستە مۆلەتی شۆفێری نێودەولەتیان هەبێت.

٤- پێویستە سالیانەی ئۆتۆمبێل بە ناوی خودی گەشتیارەکە بێت.

٥- هەر گەشتیارێک بیەوێت کەمتر لە (10)دە رۆژ  بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئێران بمێنێت پێویست بە وەرگرتنی تابلۆی ئێرانی (پلاک ) ناکات.

٦- ئەگەر هەر گەشتیارێک بیەوێت زیادتر  لە (10)دە رۆژ  بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئێران بمێنێت پێویستە تابلۆی ئێرانی (پلاک ) وەربگیرێت.

٧- چوونی گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ ئێران بە تەنیا بە رۆژ دەبێت و بە شەو نابێت.

٨- لە کاتی گەرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێرییە.

٩- ئەو گەشتیارانەی کە زیادتر لە (١٠) رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە ئێران دەمێننەوە بە تەنیا رۆژی ئەینی ( جمعه ) لە بە پشوو و لە بەر بابەتی وەرگرتنی پلاک ناتوانن سەرەدانی ئێران بکەن.

١٠- رسوماتی دلنیایی(بيمة) و دەستەبەری(ضمان)گەراندنەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە ناو گومرگی ئێران دا کەمتر لە (105$) سەد و پێنج دۆلاری ئەمریکییە.

١١- گەشتیارانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی زانیاری زیادتر دەتوانن پەیوەندی بە (بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆنەران) بکەن.

ژمارە تەلەفۆنەکان:

- 07504459178

- 07504643929

- 07504736672

- 07507943539

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران

ئه‌م بابه‌ته‌ 1236 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 15 ئاب 2021 10:05