ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سه‌رۆكى ژوور پێشوازى له‌ سه‌رۆكى ژوورى ئامه‌د ده‌كات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 30 ئەیلول 2021 05:56

رۆژى 29/9/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ محه‌ممه‌د قه‌يا سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ئامه‌د.

ئامانجى سه‌ردانى ناوبراو بۆ ژوور به‌هێزكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و ئامه‌د.

هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ به‌هۆى به‌رده‌وامى چالاكييه‌كانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر و رۆڵى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و  د. دارا جه‌ليل خه‌يات له‌ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان له‌گه‌ڵ ئامه‌د، محه‌ممه‌د قه‌يا سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ئامه‌د ديارييه‌كى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكى ژوور كرد.

ئه‌م بابه‌ته‌ 611 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌