ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئاگادارى

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 20 تشرینی یەکەم 2021 11:04
 
كۆنفڕانسى پياوانى كار و وه‌به‌رهێنه‌رانى عێراق و ئيسپانيا له‌ شارى مه‌دريد له‌ رێككه‌وتى 15/12/2021 سازده‌كرێت، هه‌ر خاوه‌ن كۆمپانيا ياخود كارگه‌يه‌ك نيازى به‌شدارى كردنى هه‌يه‌ له‌م كۆنفڕانسه‌، سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر - به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان بكات.
تێبينى:
- خه‌رجى هه‌ر به‌شداربوويه‌ك (2000) دوو هه‌زار دۆلاره‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌  ڤيزه‌يان هه‌يه‌، كه‌ خه‌رجى هاتو چۆى نێو شار و هۆتێل و به‌شداربوون له‌ خۆ ده‌گرێت.
- خه‌رجى هه‌ر به‌شداربوويه‌ك (3000) سێ هه‌زار دۆلاره‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ ڤيزه‌يان نيه‌، كه‌ خه‌رجى هاتو چۆى نێو شار و هۆتێل و به‌شداربوون و مامه‌ڵه‌ى وه‌رگرتنى ڤيزا له‌ خۆ ده‌گرێت.
- دوايين كات بۆ پێشكه‌ش كردن 25/10/2021.
ئه‌م بابه‌ته‌ 490 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 25 تشرینی یەکەم 2021 10:17