رۆژى 15/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له محه‌ممه‌د بن سولهيمان كونسوڵى گشتى شانشينى عه‌ره‌بى سعودى له هه‌ولێر.
له دانيشتنێكدا سه‌ره‌تا له لايه‌ن د. دارا جه‌ليل خه‌يات و جێگر و ئه‌ندامانى ژوور به‌خێرهاتنى شاندى ميوان كرا، سه‌رۆكى ژوور وتى: "ئێمه په‌يوه‌ندى بازرگانى باشمان هه‌يه له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بى، وڵاتى سعوديه‌ش بۆ ئێمه زۆر گرنگه په‌ره به په‌يوه‌ندييه بازرگانييهكانمان بده‌ين، ئێمه‌ش ئاماده‌ين بۆ هه‌موو پاڵپشتى و هاوكارييهك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌زانين كه كۆمپانياى گه‌وره و پێشكه‌وتوو هه‌يه له و وڵاتى بۆيه هيوادارين په‌يوه‌ندييه‌كانمان به‌ره‌و پێش بچێت".
كونوسڵى گشتى سعوديه وتى: " ئێمه لێره‌ين بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ين وه هه‌وڵيش ده‌ده‌ين كه كۆمپانيا سعودييه‌كان لێره وه‌به‌رهێنان بكه‌ن وه هه‌وڵيش ده‌ده‌ين ئاڵوگۆڕى بازرگانى به‌هێز بكه‌ين وه ئاسانكارى زۆريش ده‌كه‌ين له پێدانى ڤيزا له ماوه‌ى 24 كاتژمێر بۆ بازرگانان دابينى بكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌و وڵاته بكه‌ن و په‌يوه‌ندييه‌كان به‌هێز بكه‌ن و به‌شدارى له بۆنه ئابوورييه‌كان بكه‌ن، بۆ پێدانى ڤيزاش ده‌سه‌ڵاتى ته‌واومان پێدراوه، وه هه‌وڵيش ده‌ده‌ين چه‌ند نوسينگهيهك كار له پێدانى ڤيزا بكه‌ن. ".هه‌روه‌ها وتى: " زۆر گرنگه په‌ره به سيسته‌مى بانكى بدرێت له هه‌رێمى كوردستان".
پاشان كونسوڵى بازرگانى وڵاتى سعوديه كه ياوه‌رى شانده‌كه بوو وتى: " ئێمه ئامانجمان ئه‌وه‌يه سوود به كوردستان بگه‌يه‌نين به هه‌نارده‌كردنى به‌رهه‌مى كوالێتى باش به نرخى گونجاو، وه له هه‌وڵى ئه‌وه‌ش داين هێڵێكى راسته‌وخۆى ئاسمانى بكه‌ينه‌وه له نێوان وڵاتى سعوديه و هه‌رێمى كوردستان، وه سه‌باره‌ت به سيسته‌مى بانكى وتى لقێكى بانكى TBI له سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو له هه‌ولێر دهكهينهوه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه حكومه‌تى سعوديه و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به يه‌كه‌وه هه‌ماهه‌نگن بۆ پێشخستنى په‌يوه‌ندييه ئابوورييه‌كان له نێوان هه‌ردوولادا".