رۆژى 18/7/2022 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى فيدائه‌ددين محه‌ممه‌د ئه‌مين، سه‌دره‌ددين كه‌مال، سالار جه‌لال، عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا و كه‌مال عه‌زيز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له ئۆليڤه‌ر به‌رپرسى ژوورى بازرگانى ئه‌ڵمانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
له ديدارێكدا به‌رپرسى ژوورى بازرگانى ئه‌ڵمانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وتى: به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى بازرگانى و بوونى ده‌رفه‌تى باشى كار له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌ڵمانيا ئاره‌زوو ده‌كه‌ن وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و لقى كۆمپانياكانى خۆيان بكه‌نه‌وه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
ئۆليڤه‌ر رايگه‌ياند: به هاوكارى سه‌نته‌رى راهێنان و ته‌كنه‌لۆجياى ئه‌وروپى له هه‌ولێر چه‌ند پڕۆژه‌يه‌كمان له به‌رنامه‌دايه پێشكه‌شى هه‌رێمى كوردستانى بكه‌ين.
وتيشى: له كۆتايى ئه‌مساڵ شاندێكى گه‌وره‌ى بازرگانى ئه‌ڵمانى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و به‌شداريش ده‌بن له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بۆ كشتوكاڵ.
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور دواى به‌خێرهێنان، ده‌ست خۆشى لێ‌كردن، ئاماده‌يى و پاڵپشتى ژوورى نيشاندا بۆيان.
سه‌رۆكى ژوور رايگه‌ياند: ئێمه وه‌كو ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر په‌يوه‌ندييه‌كى باشمان هه‌يه له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى بازرگانى ئه‌ڵمانيا و به‌شێك له رێكخراو و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له هه‌ولێر و چه‌ندين پڕۆژه‌ى هاوبه‌شمان ئه‌نجام داوه.
سه‌رۆكى ژوور هيواى خواست په‌يوه‌ندييه‌كان زياتر به‌ره‌و پێش بچن و كێشه‌ى وه‌رگرتنى ڤيزاش بۆ بازرگانان چاره‌سه‌ر بكرێت.