تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێكى باڵيۆزخانه‌ى وڵاتى به‌ڕيتانيا له‌ عێراق سه‌ردانی ژوور ده‌كه‌ن

شاندێكى باڵيۆزخانه‌ى وڵاتى به‌ڕيتانيا له‌ عێراق سه‌ردانی ژوور ده‌كه‌ن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 27 حوزەیران 2022 07:26

رۆژى 26/6/2022 مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ شاندێكى باڵيۆزخانه‌ى وڵاتى به‌ڕيتانيا له‌ عێراق.

له‌ ديدارێكدا كه‌ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون، شاندى ميوان وتيان ئێمه‌ له‌ باڵيۆزخانه‌ به‌رنامه‌يه‌كمان داناوه‌ بۆ په‌ره‌پێدانى كه‌رتى ئابوورى كوردستان و ئامانجيشمان زياتر له‌ يارمه‌تى دانى كه‌رتى تايبه‌ت خۆى ده‌بينێته‌وه‌.

مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوور وتى: خۆشبه‌ختانه‌ زۆربه‌ى پڕۆژه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ لايه‌ن كۆمپانيا خۆماڵيه‌كانه‌وه‌ جێبه‌جێكراون، زۆرێك له‌و كۆمپانيايانه‌ش ئاماده‌ن كار له‌گه‌ڵ كۆمپانياى ترى وڵاتان بكه‌ن، تا ئێستاش كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتانى ئه‌وروپى وه‌ك پێويست نين له‌ هه‌رێمى كوردستان.

جێگرى سه‌رۆكى ژوور رايگه‌ياند: ئه‌گه‌ر وڵاتى به‌ريتانيا هاوكارمان بێت ده‌توانين كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ، گه‌شت و گوزار و پيشه‌سازيش پێشبخه‌ين ئه‌وكات ئابوورييه‌كه‌مان زۆر پشت به‌ نه‌وت نابه‌ستێت.

ئاماده‌بووانى ژوور باسيان له ئيش و كارى‌ كارگه‌ خۆماڵيه‌كان كرد، هه‌روه‌ها هۆكارى داخرانى به‌شێكيش له‌و كارگانه‌يان بۆ شاندى ميوان روونكرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماده‌بووانى ژوور باسيان له‌ ياساى وه‌به‌رهێنان كرد بۆ ميوانان كه‌ له‌ سه‌دا سه‌د له‌ به‌رژه‌وه‌ندى وه‌به‌رهێنه‌ر دايه‌.

ئه‌م بابه‌ته‌ 294 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑