تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵله‌به‌ر کۆتایی هاتن به‌ کاره‌که‌ی ژوور میوانداری بالیۆزی چیک له‌ به‌غدا ده‌کات

له‌به‌ر کۆتایی هاتن به‌ کاره‌که‌ی ژوور میوانداری بالیۆزی چیک له‌ به‌غدا ده‌کات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 03 ئاب 2009 00:00
دواى ئوەى (پیتەر فۆزینیسا ) بۆ ماوەى ( نۆ ) ساڵً وەک سەفیرى چیک لە بەغدا کارى کردوو ڕۆلى زۆر گرینگى لە دروست کردنى پەیوەندى لە نێوان عێراق و چیک دا بە گشتى و کوردستانیش بەتایبەتى گێڕا، هەوڵەکانى ناوبراو لە هێنانى کۆمپانیاى چیکى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان ئەنجامى باشى لێ کەوتەوە، گەلێک شاندى بازرگانى چیکى سەردانى کوردستانیان کردوو بەشداریان لە پێشانگاکاندا کردوو،چەندین کۆمپانیاى چیکى لە کوردستان دەستیان بە وەبەرهێنان کردووە، بالیۆزى چیک هەمیشە پەیوەندیەکى توندو تۆڵى لە گەڵ ژوورى بازرگانیدا هەبووە لە سەفەرەکانیدا سەردانى ژوورى کردووە و کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکى بازرگانى کوردستان ئەنجامداوە ، لە ژێر دروشمى (وەرە بە چاوى خۆت ببینە و دەست بەکارکردن بکە ) سەرەنجى زۆرێک لە وەبەرهێنەران بۆ وەبەرهێنان لە کوردستان راکێشاوە . وە لە هەمان کاتدا لە کردنەوەى قونسولگەى چیک لە هەولێر ڕۆلێکى زۆر گرینگ و بەرچاوی هەبووەو بە هەماهەنگى لەگەڵ ژوور ڤیزاى بۆ چەندین بازرگانى کوردستان دا بین کردووە و بانگێشتى بۆ ژوور و بازرگانان لە لایەن چیکەوە بەدەست هێناوە ، جگە لەوەش ئیمزاکردنى پرۆتۆکۆلێکى پەیوەندى لەنێوان یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى هەرێم و یەکێتى پیشەسازیەکانى چیک کە ئەنجامى کە ئەنجامى پتەوى ئەو پەیوەندیە بووە . بۆ رێزلێنان لەو هەوڵ و ماندووبونەى بەڕێزیان ئێوارەى ڕۆژى دووشەممە 3-8-2009 بە بۆنەى کۆتایى هاتنى کارەکەى لەو پۆستەدا لە لایەن ژوورەوە لە هۆتێلى چوارچرا میواندارى کرا . ( دارا جەلیل خەیات) دەست خۆشى لە بەڕێزیان کردوو هەول و کۆششەکانى بەرز نرخاند و هیواى تەمەن درێژى بۆ خواست لە هەمان کاتیشدا باسى لە ئاستى پەیوەندیەکانى نێوان کوردستان و چیک دا کرد کە قۆناغێکى باشى بڕیوە ،کە بە هەوڵى دلسۆزانەى ئەو هاتۆتە دى و بەڵێنى ئەوەى پێدان کە درێژە بە هەماهەنگى کردن لەگەڵ وڵاتى چیک بدەن و پارێزگارى لە سەر دەستکەوتەکانى نێوانیان بکەن .
ئه‌م بابه‌ته‌ 740 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑